داعش سێ براي عێراقی گوله‌ باران كرد

تیرۆریستەکانی داعش له‌ گوندێكى سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دين سێ برايان گوله‌ باران كرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە کوردستان ۲٤، وته‌بێژه‌ى هۆزەکانی سه‌لاحه‌دين رايگه‌ياند کە تیرۆریستەکانی داعش له‌ گوندێكى سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دين سێ برايان گوله‌ باران كرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئه‌و سێ برايه‌ له‌ گوندى مسحكى قه‌زاى بێجييه‌وه‌ روويان له‌ به‌رزاييه‌كان كردووه‌، بۆ گەشتیاری له‌ سروشت و ديمه‌نه‌كانى ناوچه‌كه‌.

مه‌روان جه‌باره‌ ئاماژەی دا: له‌ به‌رزارييه‌كانى ناوچه‌كه‌دا، داعش ئه‌و سێ برايه‌ و كه‌سێكى ديكه‌يان رفاندووه‌ و دواتر ئه‌و كه‌سه‌يان ئازاد كردووه‌ و سێ براكه‌يان گوله‌ باران كردووە.

ئەو زیادی کرد: داعش له‌ به‌رزاييه‌كانى حه‌مرين و چياى مه‌كحولدا مۆڵگه‌ى هه‌يه‌ و ئه‌و هاوڵاتيانه‌ى چوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ به‌ شوێن ته‌رمه‌كاندا شوێنه‌وارى چه‌كدارانى داعشيان به‌دی كردووه‌.

تیرۆریستەکانی داعش بە خەڵکی گوندەکەیان وتووە ئه‌گه‌ر جارێكى ديكه‌ هه‌ر كه‌سێک بيه‌وێت نزيكى به‌رزاييه‌كان بكه‌وێته‌وه‌، هه‌مان چاره‌نووسى ده‌بێت.

News Code 24885

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =