ئەمریکا ۲۳ هەزار لۆری چەکی بە کوردی سووریا داوە

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ئەمریکا زیاتر لە ۲۳ هەزار لۆری چەک و تەقەمەنی بە پەیەدە و پەکەکە لە باکووری سووریا داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی قسەکانی وتی: ناکۆکی نێوان ئەمریکا و تورکیامان بە سەرکەوتووی چارەسەر کردووە. پەیوەندی ئەمریکا و تورکیا ستراتیژیکە و ناکۆکی بچوک ناتوانێت کاریگەری لە سەر دابنێت. بڕیاری ئەم دواییەی ترامپ بۆ کشانەوە لە سووریا پیلانی شێواندنی پەیوەندی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆنی پووچەڵ کردەوە.

ئەو پاگەندەی کرد: ئێمە باشترین دۆستی کوردەکانین و یەکسان کردنی کوردی سووریا و پەکەکە و پەیەدە پێکەوە کارێکی هەڵەیە.

ئەردۆغان بێ ئەوەی ئاماژە بەم بابەتە بکات کە سوپای تورکیا بە نایاسایی لە باکووری سووریا جێگیر بووە، وتی: تورکیا دەتوانێت بە تەنیایی و بە پشتیوانی لۆجیستیکی هاوپەیمانەکانی لە باکووری سووریا ناوچەی ئەمن ساز بکات کە لە بەرژەوەندی هەموو جیهانیش بێت. تورکیا ئامادەیە بەرپرسیاریەتی ئەو شوێنانە لە سووریا لە ئەستۆ بگرێت کە ئەمریکا پاشەکشەی لێدەکات.

ئەو هەروەها وتی: ئەمریکا تاکوو ئێتە زیاتر لە ۲۳ هەزار لۆری چەک و تەقەمەنی ڕادەستی پەیەدە و پەکەکە لە باکووری سووریا کردووە.

News Code 24884

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =