ئیسرائیل هێشتا چەک دەفرۆشێتە دەوڵەتی میانمار

ڕۆژنامەیەکی زایۆنی ڕایگەیاند کە سەرەڕای کۆمەڵ کوژی دەوڵەتی میانمار و پێشێل کردنی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەوانەوە، تێلاڤیڤ هێشتا چەک دەفرۆشێتە بەرپرسانی ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی زایۆنی هائارتس ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی سەرەڕای جەنایەت و کۆمەڵ کوژییەکانی دەوڵەتی میانمار و ڕەخنە بەربڵاوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ئەو وڵاتە، هێشتا درێژە دەداتە هاوکارییەکانی لە گەڵ ئەو وڵاتە و پێوەندییە گەرم و گوڕەکەی لە گەڵ ئەو وڵاتە پاراستووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕژێمی زایۆنی سەرەڕای ئەوەی کە سوپای میانمار هەوڵی کوشت و بڕی موسڵمانانی ڕۆهینگیا دەدات، درێژە دەداتە فرۆشتنی چەک بە ئەو وڵاتە.

میدیاکانی ئیسرائیل لە مانگەکانی دواییدا لە سەفەری ژمارەیەک لە فەرماندەکانی سوپای میانمار بۆ ئیسرائیل هەواڵیان داوە.

هائارتس زیادی کرد کە ڕژێمی زایۆنی پاییزی ساڵی ٢٠١٧ ئیزنی داوەتە کۆمپانیا بەرهەم هێنەرەکانی ئیسرائیل تا چەک بفرۆشنە سوپای میانمار.

News Code 24881

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =