عەرەبستان دەخرێتە خشتەی ڕەشی پارەی پیسی یەکێتی ئەورووپاوە

کۆمیسیۆنی ئەورووپا بە تەمایە هەفتەی داهاتوو ناوی عەرەبستان و پانامە بخاتە ڕیزی ڕەشی پارەی پیسی یەکێتی ئەورووپا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهە لە فاینەشناڵ تایمز، یەکێتی ئەورووپا بە تەمایە تا سەرەڕای دژایتییەکانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا عەرەبستان و پاناما بخاتە ڕیزی ڕەشی پارەی پیسەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو ڕۆژنامە، کۆمیسیۆنی ئەورووپا دەیەوێت هەفتەی داهایوو ناوی عەرەبستان و پاناما بخاتە ڕیزی وڵاتانی پڕ مەترسییەوە کە لە بواری بەرەنگار بوونەوەی سپی کردنەوەی پارە سەرکەوتوو نەبوون.

ئەو ڕیزبەندە بریتییە لە شێخ نشینەکانی پەراوێزی کەنداوی فارس و زیاتر لە ٢٠ وڵاتی تر کە لە بواری بەرەنگار بوونەوەی هاتوچۆی پارە نایاساییەکان سەرکەوتوو نەبوون.

News Code 24880

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =