ناوچەکەمان بە دەستێوەردانی دەرەکی پڕ بووە لە شەڕ و توندڕەوی

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ناوچەکەمان ناوچەیەکە کە بە دەستێوەردانی بیانییەکان پڕ بووە لە شەڕ، توندڕەوی و جووڵەی ڕووخێنەر.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەنگ و ڕەنگ، موحەمەد جەواد زەریف لە رێوڕەسمی دیداری سەفیران و نوێنەرانی وڵاتانی تر لە گەڵ سەرۆک کۆمار بە بۆنەی چلەمین ساڵڕۆڕی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی زیادی کرد: نوێنەرانی وڵاتانی دۆستی نیشتەجێی تاران، دۆستانی بەڕێز سرەتا دەمەوێت لە بەڕێز سەرۆک کۆمار بە بۆنەی ڕەخساندنی ئەو هەڵە دەستخۆشی بکەم و بەخێرهاتنی تەواوی دیپلۆماتکارانی دانیشتووی تاران دەکەم کە لە ئەو ریوڕەسمە شادییەدا ئامادە بوون.

وەزیری دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە خەڵک بە جیدییەتەوە رێگای شۆڕش دەپێون درێژەی دا: ناوچەی ئێمە ناوچەیەکە کە بە دەستێوەردانی بیانییەکان پڕ بووە لە شەڕ، توندڕەوی و ئاژاوە و کۆماری ئیسلامی ئێران لەم نێوانەدا وڵاتێکی پاوەجێ، یارمەتیدەر و ئاسانکاری ئاشتی و پاوەجێ لە ناوچە و وڵاتێکە کە لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامییەوە، بەردەوام لە ڕێگای ڕاستی مێژوو وەستاوە و ئەمڕۆکەش شانازی دەکەین کە لە شەڕی خەڵکی عێراق دژی تیرۆریزم، لە شەڕی خەکی سووریا دژی تیرۆریزم، لە شەڕی خەڵکی یەمەن دژی دەستێوەردانی بیانی و لە شەری خەڵکی سەربڵندی فەلەستین لە بەرانبەر پیلانەکانی ئیسرائیل بەردەوام لە لای ڕاستی مێژوو وەستاوین.

زەریف وتیشی: ئەو شانازییەکی گەورە یە بۆ خەڵکی ئێران کە لە ئەو ماوەدا بە وەستان لە ڕێگای ڕاست توانیویانە سەرەڕای هەموو گوشار و گەمارۆکان، رێگای خۆیان بگرنە بەر و ئەمڕۆ بتوانین پاگەندە بکەین کە ئێمە لە ئێران ئاسایش، پیشکەوتن و زانستی ناوخۆییمان هەیە ئەگەرچی ڕوانینی ئێمە بۆ دەرەوە بۆ هاوکاریە و دەستی ئێمە بۆ هاوڕێیی کردنی دراوسێیەکانمان و جیهان ئاوەڵایە.

ناوبراو درێژەی دا: هیوادارین کە لە ئەمساڵ، پێوەندی ئێمە لە گەڵ هەموو دراوسێیەکان و وڵاتانی دۆست بەرەو گەشە، پێشکەوتن، بەهێز بوونەوە و قووڵ تر بوونی هەرچی زیاتر بڕوات و لە ئەو ڕێگایە ئامادەی هاوکاری لە گەڵ دۆستانی ئازیز، باڵوێز و نوێنەرانی بەڕێزی وڵاتانی دۆستین.

وەزیری دەرەوە لە کۆتاییدا وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنی چلەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی لە خزمەت سەرۆک کۆمار و خەڵکی گەورەی ئێران وتی: لە ئامادە بوونی دۆستانی ئازیز لە کۆمەڵەی دیپلۆماتیک لە ئەو ڕێوڕەسمە دەست خۆشی دەکەین.

News Code 24879

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =