کوژرانی ٦ئەمیری داعش لە حەویجە

شەش ئەمیری داعش لە ناوچەی حەویجە، لە هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانی دژە داعش، کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی، بە پێی ڕاگەیێندراوێک کە لە لایەن هێزی ئاسمانی عێراقەوە بڵاو بووەتەوە، هاتووە کە لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەو هێزانە و هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی حەویجە سەر بە کەرکووک، شەش ئەمیری داعش کوژراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەو ئۆپراسیۆنە پاش وەرگرتنی زانیاری بە بەڵگەوە لە سەر زیاد بوونەوەی جووڵەکانی داعش لە ئەو ناوچە ئەنجام دراوە.

یەکێک لە کوژراوەکان بەرپرسی پەروەردەی سەربازی چەکدارانی داعش لە کەرکووک و دارێژەری نەخشە و ئۆپراسیۆنەکانی داعش لە ئەو ناوچە بووە.

News Code 24878

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =