سیاسەتی تیرۆری فەلەستینییەکان دەستپێدەکاتەوە

وەزیری شەڕی پێشووی ئیسرائیل خوازیاری دەست پێکردنەوەی سیاسەتی تیرۆری رێبەران و هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە کەتی غەزەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هائارتس، ئاویگدۆر لیبرمان وەزیری شەڕی پێشووی ئیسرائیل بۆ چەندەمین جار لە مانگەکانی دواییدا، داوای دەست پێکردنەوەی سیاسەتی تیرۆری ڕێبەران و هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە کەرتی غەزەی کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لیبرمان ئەگەری ڕوودانی پێکدادان و شەڕێکی تر لە گەڵ غەزەی داناوە.

ناوبراو لەم بارەوە وتی: نابێت چاوەڕوانی کوژرانی سەربازانی ئیسرائیلی بین، بەڵکوو ئەبێ سیاسەتی تیرۆری فەلەستینییەکان دەست پی بکرێتەوە و خەساری قورس بگەیێندرێتە ژێرخانەکانی بەرخۆدان لە کەرتی غەزە.

ئەو قسانەی وەزیری شەڕی پێشووی ئیسرائیل لە حاڵێکدایە کە ناوبراو لەم دواییەدا دانی بە شکستی ئەو ڕژێمە لە شەڕی ساڵی ٢٠١٤ لە غەزە داناوە.

News Code 24877

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =