پێوەندی تاران و بەغدا پتەوە و ناڕووخێت

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار وتی: پێوەندی ئێران و عێراق پێوەندیەکی پتەوە و هیچ کاتیش ناڕووخێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، ئێسحاق جەهانگیری دوانیوەڕۆی دوێنێ، پێنجشەممە لە دیدار لە گەڵ لوی خەتیب وەیزری کارەبای عێراق بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە ئەوەی کە ڕەوتی سیاسی عێراق گەیشتووەتە ئاستێکی باش، ئاشکرای کرد: دەوڵەتی نوێی عێراق لە سەر ئیرادەی نەتەوەی ئەو وڵاتە پێک هاتووە و شوکر بۆ خودا، گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق ڕوو لە لەناوچوونی تەواوە.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە پێوەندی گرووپە جیاوازەکانی نێوان تاران و بەغدا و بڕایری جیدی دوو وڵاتەکە بۆ گەشە کردنی پێوەندییەکان و چارەسەری کێشەکان، زیادی کرد: دەوڵەت و نەتەوەی ئێران لە سەردەمی ئاوەدان کردنەوەیشدا لە پاڵ دەوڵەت و نەتەوەی عێراق دەمێنێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی دایە سەر سەفەری ڕۆحانی بۆ عێراق لە داهاتوویەکی نزیکدا، وتی: ئەو سەفەرە بۆ کەسانێک کە بە دوای ڕووخانی پێوەندی تاران و بەغدان پەیامێکی ئاشکرایە تا بزانن کە پێوەندی ئێران و عێراق پێوەندییەکی پتەوە و هیچ کات ناڕووخێت.

جەهانگیری هەروەها بە ئاماژە بۆ سەر تواناییە بەربڵاوەکانی ئێران لە بەشە جیاجیاکانی پیشەی کارەبا، ئاو و گاز، وتی: تاران ئامادەیی هەیە هاوکارییەکانی خۆی لە تەواوی بوارەکان لە گەڵ عێراق پەرە پیبدات و لە ئەم بوارەدا ئامادەی بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکارییە دوو لایەنە و چەند لایەنەکانین.

لۆی خەتیب لە ئەو کۆبوونەوە وتی: مێدیاکان هەوڵ دەدەن پێوەندییەکانی تاران و بەغدا بەس پێوەندی سیاسی و ئەمنیەتی نیشان بدەن و ئێمە پێمان خۆشە کە بە بەشداری بەربڵاوی ئێران لە ئاوەدان کردنەوەی عێراق، مێدیاکان ڕاستیی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە ببینن.

ناوبراو زیادی کرد: عێراق نایەوێت کە بەس وڵاتێکی بەکار هێنەر بێت و دەیەوێت لە ڕێگای بەشادری و کەڵک وەرگرتن لە توانایی و ئەزموونەکانی کۆامری ئیسلامی ئێران بتوانێت ببێتە وڵاتێکی بەرهەم هێنەر و بە بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی خۆی لە گەڵ ئێران بگاتە هاوکاری چەند لایەنە لە ئاستی ناوچەکە.

News Code 24876

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =