ئێران دەسەڵاتێکی زۆر کارایە لە ناوچەدا

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی چلەمین ساڵوگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەو وڵاتەی بە دەسەڵاتێکی زۆر کارا لە ناوچەدا ناساند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمی "چلەمین بەهار" کە بە بۆنەی چلەمین ساڵوگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان بەڕێوە چوو، وێرای بەرزنرخاندنی پێگەی بەرزی ئیمام خومەینی (رە) و ئیمام خامنەیی و ھەروەھا ڕۆحی شەھیدان، ڕوانییە دەسکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامی و بە بەراوەرد کردنی لە گەڵ حکوومەتی پێش شۆڕش، ڕایگەیاند: ئێرانی بەر لە شۆڕش دەسەڵاتێکی پادشایی و خاوەن پادشایەکی دیکتاتۆر بوو کە وڵاتەکەی لە ئایین و ئیسلام و مێژوو و میراتی دوور خستبووەوە و چووبوە ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا و ئەمریکاش بەرببووە تاڵان کردنی.

ڕاشیگەیاند: ئێرانی دوای شۆڕش سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی ئەمریکا و رۆژئاوا بۆ دەنەدانی گەلانی عەرەب و کورد، یەکگرتوویی خۆی پاراست و بە هەموو هەوڵ و پیلانی ئاژاوەچیان و تێکدەران و تیرۆریستان، توانی خۆڕاگر بێت و سەروەریی جەماوەری خۆی تۆکمەتر بکات.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بەوەی کە ئێران لە دوای شەڕی داسەپاوەی ٨ ساڵە لە گەڵ سەدام لە ئەرکەکانی خۆی هەمبەر بە وڵاتانی ناوچە و لەوان فەلەستین، لوبنان سووریا و ئەفغانستان کۆڵی نەداوە، جەختی کرد:  کۆماری ئیسلامیی ئێران کاریگەرترین وڵاتە لە ناوچەکەدا و  ئێران لەو وڵاتە دەگمەنانەی جیھانە کە لە بڕیاردان و خواستی نیشتیمانی خۆیدا سەربەخۆیە.

سەید حەسەن حزبوڵڵا لە درێژەدا ڕوانییە سەرکەوتنە گەشە و سەرکەوتنەکانی ئێران لە دوای شەڕی داسەپاوە و وتی: هەندێک ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی، ئێرانیان لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە لە ڕیزی ١٣ وڵاتی کاریگەری جیھان داناوە و هەندێکی دیکەیان بە نۆھەمین وڵاتی شوێن‌دانەری جیھانی دەزانن.

ناوبراو هەروەها شۆڕشی ئێرانی بە شۆڕشێکی جەماوەری، گرینگ و باوەڕمەند وەسف کرد و وتیشی: یەکێک لەو تایبەتمەندییە گرینگەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، نەبەزین و خۆڕاگریی جەماوەری ئەو وڵاتەیە و ئێران بە هۆی سەربەخۆبوون و ھەروەھا پشتگری کردنی لە چەوساوەکان و کێشەی فەلەستین کەوتووەتە بەر ڕق و بایکۆتی ئەمریکا.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، ئێران بەرەی بەرخۆدان وەک بەهێزترین میحوەری ناوچەکە زانی و جەختیشی کرد: ئیسرائیل چیتر توانای دژایەتی کردنی ئێرانی نییە و دوورنوێنی بەردەمی ئێمە سەرکەوتنی بەرەی بەرخۆدان و شکستی بەرەی ئەمریکا و هاوپەیمانانیەتی. لە مێژە ئیسرائیل و ئەمریکا ناوێرن خۆیان لە قەرەی شەڕی دژی ئێران بدەن، چونکە ئەگەر شەڕێکی دژی ئێران وەڕێ بخرێت، بێ گومان ئێران لەو شەڕەدا بە تەنیا نامێنێتەوە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا داوای لە ڕژێمگەلی کۆنەپەرستی عەرەبی ناوچەکە کرد کە واز لە دوژمنایەتی کردن لەگەڵ ئێران بھێنن و بەرەو لای ئێران بادەنەوە و بزانن کە ئێران جگە لە یەکگرتوویی و ھاودڵی، ھیچ چاوەڕوانییەکی دیکەی لە خەڵک و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی نییە.

ناوبراو ئێرانی بە بەھێزمەندترین وڵاتی ناوچەکە و دۆست و برای دراوسێکانی ناساند و ڕایگەیاند: ئێران ھەر لە سەرەتاوە ھەتا ئێستا دەستی دۆستایەتیی بۆ هەموو وڵاتانی ناوچە درێژ کردۆتەوە و بۆ کێشەی وڵاتان و لەوان کێشەی ئاو، کارەبا و دەرمان و خۆراک بە خەم و هەڵوەدا بووە و ئەی بۆ وڵاتان لەو دەفرایەتییە بەهرە نابەن؟

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە کۆتاییەدا ئاماژەی بە ئامادەیی یارمەتی گەیاندنی حزبوڵڵا بە سوپای لوبنان لە بابەتی سیستەمی دژە ئاسمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی فرۆکە جەنگییەکانی لوبنان کرد و ڕاشیگەیاند: پابەندبوون بە ویلایەتی فەقێ جێی شانازییە و ئێمە بە ئیامم خومەینی (رە) هەنگاومان نایە قۆناغی سەرکەوتن.

News Code 24869

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =