هۆک: بەری بوون لە سزا بۆ کڕیارانی نەوتی ئێران درێژ ناکرێتەوە

نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کار و باری ئێران وتی: بەری بوونی کڕیارانی نەوتی ئێران لە سزاکان درێژه‌ی نابێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئێن ئیچ که‌ی، برایان هوک، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کار و باری ئێران سه‌باره‌ت به‌ داواکاری کڕیارانی نه‌وتی ئێران بۆ مه‌عافیه‌تی زیاتر وتی: ئه‌وه‌ی ده‌بێت بڵێم ئه‌مه‌یه‌ که‌ سیاسه‌تی ئێمه‌ وشک کردنی فرۆشی نه‌وت له‌ لایه‌ن ئێرانه‌ و ئه‌م کاره‌ش ده‌بێت هه‌رچی زووتره‌ ئه‌نجام بێت.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ له‌ داهاتوودا نامانه‌وێت هیچ جۆره‌ مه‌عافیه‌تێک بۆ کڕێنی نه‌وتی ئێران (بەری بوون لە سزادان)به‌ وڵاتانی دیکه‌ بده‌ین، ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ شته‌کانی دیکه‌شه‌، نه‌ک هه‌ر کڕینی نه‌وت.

ئه‌مریکا به‌ پێچه‌وانه‌ی بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی کشاوه‌ته‌وه‌ و جارێکی دیکه‌ هه‌موو گه‌ماڕۆکانی له‌ دژی ئێران سه‌پاندووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مریکا تاکوو ئێسته‌ بەری بوونی ۱۸۰ ڕۆژه‌ی به‌ ۸ وڵاتی جیهان بۆ کڕینی نه‌وت له‌ ئێران به‌خشیوه‌، به‌ڵام ئه‌م مۆڵه‌ته‌ له‌ مانگی گوڵانی داهاتوو (به‌هاری ئه‌مساڵ) کۆتایی پێدێت.

News Code 24867

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =