ئەمریکا لە نێوان تورکیا و کوردی سووریا ناوچەی ئەمن پێک دێنێت

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەڵێت وڵاتەکەی خەریکی پێک هێنانی بەرنامەیەکی باش بۆ باکووری سووریا لەوانە پێک هێنانی ناوچەی ئەمن لە نێوان کوردەکانی سووریا و وڵاتی تورکیایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا مانگی ڕابردوو و دوابەدوای نیگەرانی کوردەکانی سووریا لە چوونە دەرەوەی ٢٠٠٠ هێزی سەربازی ئەمریکا لە سووریا، لە پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا هەواڵی دا.

بەڵام تورکیا جەخت دەکات ئەو ناوچەی ئەمنە بە قووڵایی زیاتر لە ٣٠ کیلۆمتر کە زۆربەی شارە کوردنشینەکانی سووریا دەگرێتە بەر ئەبێ لە ژێر چاوەدێری تورکتا بێت تا بە قسەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، تورکیا بتوانێت ٤ ملیۆن ئاوارەی سووریا لە ئەو ناوچە جیگیر بکات. کوردەکانی سووریا بە دەربڕینی دژایەتی توند لە گەڵ ئەو گەڵاڵەی تورکیا و روانینی ئەو وڵاتە لە پیکهێنانی ناوچەی ئەمن، لە سەر ئەو باوەڕەن کە تورکیا بە دوای پاکتاو کردنی ڕەگەزییە.

بڕێک مێدیا ئەمریکییەکان وەکوو مەک کلاچی و شارلۆت ئابزرور لە جەختی دۆناڵد ترامپ لە سەر پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا هەواڵی داوە کە بە ڕواڵەت لە بەرژەوەندی کوردەکانە.

دۆناڵد ترامپ ڕۆژی چوارشەممە ئاماژەی داوە کە سەفەری مانگی ڕابردووەی سێناتۆر لیندسی گراهام بۆ تورکیا لە راستیدا کارێکی سیاسی بۆ ناوبراو بووە و ئامانج لە ئەوەش دانوستان لە گەڵ دەوڵەتی تورکیا لە سەر ئاژاوەی ئێستا لە ناوچەی باکووری سووریا کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانە، بووە.

ئەە جۆرە کە دۆناڵد ترامپ وتوویە، لیندسی گراهام لە بەرنامەی ئەمریکا سەبارەت بە باکووری سووریا هەواڵی دا. ترامپ بە هەواڵنێرەکانی وتووە: لیندسی گراهام دەزانێت کە ئێمە دەمانەوێت بە جۆرێک ناوچەیەکی ئەمن لە نێوان تورکیا و کوردەکان پێک بهێنین. پێتانی ڕادەگەیێنم کە بەرنامەیەکی باشمان هەیە.

بە پێی نووسراوی ئەو مێدیا، قسە نوێیەکانی ترامپ سەبارەت بە پێکهێنانی ناوچەی ئەمن نیشاندەری ئەوەیە کە پێشنیارێک کە لیندسی پەسەندی کردووە لە ڕاستیدا ئاسایشی کوردەکان تەنانەت پاش چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەستەبەر دەکات.

دۆناڵد ترامپ ڕۆژی چوارشەممە سەبارەت بە لیندسی گراهام وتوویە ناوبراو زۆر باش ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەناسێت. من ڕێزی لێ دەگرم و گوێ لە قسەکانی دەگرم.

News Code 24865

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =