گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران تیرۆریزمی ئابوورییە

ڕووسیا گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران و سووریای بە واتای تیرۆریزمی ئابووری وەسف کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، سێرگەی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی خۆی، گەمارۆکانی ئەمریکا دژی سووریا و ئێرانی بە واتای تیرۆریزمی ئابووری وەسف کرد کە بە هیچ لەونێک قبووڵ ناکرێن.

ڕیابکۆف لە ئەو کۆنفڕانسە ڕۆژنامەڤانییە هەروەها بە ڕەخنە لە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام و سزای نوێ دژی تاران، لە هەمان کاتدا لە ڕێکخستنی کەناڵی هاوبەشی دارایی ئێران و یەکێتی ئەورووپا ناسراو بە ئینستکس پێشوازی کرد.

جێگری وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەروەها لە سەر لابردنی دۆلار لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا جەختی کرد و وتوویە باڵوێزی ڕووسیا لە ئێرانیش ئەو پرسە بە شێوەی جیدی شوێن دەگرێت.

News Code 24864

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =