قسەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی نەخشە ڕێگای چارەسەری قەیرانەکانە

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نەتەوەیی عێراق قسەکانی مەرجەعیەتی باڵا کە لە دیدار لە گەڵ نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری عێراق لە گەڵ ناوبراو هاتە ئاراوە، نەخشە ڕێگای چارەسەر کێشەکان وەسف کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی عێراق لە قسەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعیەتی باڵای عێراق وەکوو نەخشەڕێگای چارەسەری کێشەکانی ئێستای عێراق یادی کرد و داوای لە هەموو گرووپە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە کرد دانوستان بکەن.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو قسانەی کە "جنین هنیس پلاسچارت" نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ئایەتوڵڵای سیستانیی بیست بە مانای نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەری قەیرانەکانی ئێستای عێراقە تا هەمووان خۆیان لە بەرانبەر ئەو کارە شەرعی، نەتەوەیی و ئەخلاقییە بە بەرپرس بزانن. ئێمە پێبەندی تەاوی خۆمان بە قسەکانی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی ڕادەگەیێنین و لە سەر زەروورەتی سەرەنج بە ئەو قسانە بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان، بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی و ئاوەدان کردنەوەی شارەکان بەتایبەتی بەسرە و هەروەها مانەوەی چەک بەس لە دەستی دەوڵەت و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان سەرەڕای بیر و باوەڕیان و پێوەندی یەکسان لە گەڵ تەواوی وڵاتانی جیهان لە سەر بنەڕەتی بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێز لە سەروەری عێراق و دژایەتی لە گەڵ کەڵک وەرگرتن لە خاکی عێراق بۆ دەست درێژی بۆ سەر هەر وڵاتێکی ناوچەکە یان ئەوەی کە عێراق ببێتە مەیدانی تۆڵە سەندنەوە نێودەوڵەتییەکان، جەخت دەکەین.

حەکیم جەختی کرد داوا لە هەموو هاوبەشە سیاسییەکان دەکەین بۆ بەرێوە بردنی کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەری کێشەکان لە سەر یەک کورسی دابنیشن.

شیاوی باسە کە ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە دیدار لە گەڵ جنین هنیس پلاسچارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد: عێراق نابێتە شوێنێک بۆ ئازار گەیاندن بە وڵاتانی تر.

ناوبراو زیادی کرد: عێراق هەوڵ دەدات بۆ هەبوونی پێوەندی باش و یەکسان و بەرابەر لە گەڵ تەواوی وڵاتەکان و ئەو دەوڵەتانەی کە خوازیاری ئاشتین، لە سەر بەرژەوەندی هاوبەش بە بێ دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی و بە بێ ئەوەی کە خەوشێک لە سەربەخۆیی و سەروەریی دروست بێت.

ئایەتوڵڵا سیستانی جەختی کرد: دەوڵەتی نوێ ئەرکی گەورەی لە سەر شانە و ئەبێ لە بوارە جیاجیاکان بە تایبەتی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی کار بکات. عێراقییەکان تاوانێکی گەورەیان لە بواری شەر دژی داعشیان دا و کوژراوی زۆریان دا. دەوڵەت ئەبێ لە سەر ئاوەدان کردنەوەی ناوچە وێرانەکان کار بکات.

News Code 24861

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =