کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا ده‌بێت به‌ هه‌ماهه‌نگی بەغدا و ئەنقەرە بێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش وتی: کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا ده‌بێت به‌ هه‌ماهه‌نگی بێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش ئاماژه‌ی دا که‌ داعش ده‌بێت له‌ ناو چێت و 

کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکاش له‌ سووریا ده‌بێت به‌ هه‌ماهه‌نگی بێت.

ئه‌و وتی: بابه‌تی گرنگ له‌ ئێستادا ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕێگه‌ نه‌ده‌رێت جارێکی دیکه‌ داعش به‌هێز بێت و سه‌قامگیری و سووریا و عێراق تێک نه‌دات.

چاوش ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌ ئاماده‌ بوونی سوپای تورکیا له‌ خاکی سووریا کرد، به‌ڵام نه‌یوت که‌ بوونی ئه‌م هێزانه‌ له‌ سووریا نایاساییه‌ و درێژه‌ی دا: نابێت ڕێگه‌ بگدرێت که‌ دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا تیرۆریسته‌کان له‌م بۆشاییه‌ سوود ببه‌ن و کێشه‌ بۆ وڵاتانی دارسێ و سووریا ساز نه‌کرێت.

News Code 24859

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =