ترامپ پشتیوانی له‌ ئه‌لقاعیده‌ ده‌کات

کۆنگرێسمانێکی ئه‌مریکایی له‌ لاپه‌ڕه‌ی تویتری خۆی ئاماژه‌ی دا که‌ عه‌ره‌بستان و ترامپ پشتیوانی سه‌ره‌کی تیرۆری حکومه‌تی و ئه‌لقاعیده‌ن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، تولسی گابارد، ئه‌ندامای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی دا که‌ عه‌ره‌بستان پشتیوانی سه‌ره‌کی تیرۆری حکومه‌تییه‌.

گابارد هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا کرد که‌ پشتیوانی له‌ ئه‌لقاعیده‌ ده‌کات.

ئه‌م قسانه‌ی گابارد دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ دوو ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا سی ئێن ئێن له‌ میانه‌ی ڕاپۆرتێک ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا چه‌ک به‌ عه‌ره‌بستان ده‌فرۆشێت و ئه‌وانیش بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ک ئه‌م چه‌کانه‌ به‌ ئه‌لقاعیده‌ ده‌ده‌ن.

ئه‌م کۆنگرێسمانه‌ ئاماژه‌ی به‌م بابه‌ته‌ داوه‌ که‌ پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عه‌ره‌بستان له‌ ئه‌نجامدا بووه‌ته‌ هۆی پشتیوانی کردن له‌ ئه‌لقاعیده‌.

News Code 24858

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =