ئه‌ورووپاییه‌کان پێبه‌ند ده‌بن به‌ به‌رجام

ژرار ئارۆ ئاماژه‌ی به‌ به‌رژوه‌ندییه‌کانی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران کرد و جه‌ختی کرد که‌ ئه‌ورووپاییه‌کان پێبه‌ند ده‌بن به‌ به‌رجام.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ژرار ئارۆ، باڵوێزی فه‌ڕه‌نسا له‌ واشنتۆن دڵنیایی دا که‌ ۳ وڵاتی ئه‌ورووپایی که‌ به‌رجامیان واژۆ کردووه‌، پێبه‌ند ده‌بن به‌م ڕێککه‌وتنه‌.

ئه‌و له‌ میانه‌ی په‌یامێکی تویتری به‌رجامی به‌ ڕێککه‌وتنێکی باش وه‌سف کرد که‌ ئێران تاکوو ئێسته‌ پێبه‌ند بووه‌ پێی و هیچ شتێکی دیکه‌ش ناتوانێت شوێنی چاودێڕییه‌کانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ناڤۆکی له‌م وڵاته‌ بگریته‌وه‌.

ئارۆ جه‌ختی کرد که‌ ئه‌ورووپاییه‌کان پێبه‌ند ده‌بن به‌ به‌رجام.

ڕۆژی پێشوو، داڤید سالیوان، باڵوێزی ئه‌ورووپا له‌ ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی ڕه‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌تی ترامپ گرت و ئاماژه‌ی دا که‌ ئه‌مریکا زۆر خراپ سه‌رقاڵی به‌رز کردنه‌وه‌ی ناکۆکی له‌ نێوان هه‌ر دوو لایه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران وتی: به‌رجام له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ واژۆ کراوه‌. یه‌کێتی ئه‌ورووپا و ۶ وڵاتی دیکه‌ به‌شداری ئه‌م په‌یمانه‌ بوون. ئه‌م بڕیاره‌ ته‌نیا سه‌باره‌ت به‌ پرسی ناڤۆکی گیراوه‌

News Code 24857

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =