مسافر له‌ سنووری سه‌یرانبه‌نی بانه‌وه‌ هات و چوو ده‌کات

فه‌رمانداری بانه‌ وتی: دوای به‌ دوادا چوونی زۆری پارێزگاری کوردستان، به‌ زوویی له‌ سه‌یرانبه‌نی بانه‌وه‌ مسافر ده‌توانێت هات و چوو بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی پارێزگای کوردستان، محه‌مه‌د فه‌لاحی زیادی کرد: پارێزگاری کوردستان ڕؤژی چوارشه‌مه‌، ۱۷ی به‌فرانبار له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دیداری کرد و سه‌باره‌ت به‌ هات و چوو کردنی مسافر له‌ خاڵی سنووری سه‌یرانبه‌نی بانه‌ قسه‌یان کردووه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: له‌م کۆبوونه‌وه‌ جه‌خت کراوه‌ له‌ سه‌ر هات و چوو کردنی ئاسایی خه‌ڵک له‌م سنووره‌ و په‌ره‌دانی زیاتر به‌ بازه‌رگانی و ئاڵ و گۆڕی سنووری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان.

فه‌رمانداری بانه‌ وتی: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران فه‌رمانی داوه‌ که‌ کار و باری هات و چوو کردنی مسافر سه‌یرانبه‌نه‌وه‌ هه‌رچی زووتره‌ ته‌واو بکرێت و ئه‌م بابه‌ته‌ش به‌ حکومه‌تی عێراق ڕابگه‌یه‌ندرێت.

شایانی باسه‌ که‌ سه‌یرانبه‌نی بانه‌ ده‌که‌وێته‌ ۵۰ کیلۆمه‌تری شاری بانکه‌ و ۲۴۵ کیلۆمه‌تری شاری سنه‌ له‌ پارێزگای کوردستان.

News Code 24855

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =