سپاسی حه‌کیم له‌ ڕۆڵی ئه‌رێنی ئێران له‌ پشتیوانی عێراق

سه‌رۆکی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق ڕه‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران گرت و سپاسی له‌ ڕۆڵی ئه‌رێنی و سازێنه‌ری ئێران له‌ پشتیوانی عێراق کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید عه‌مار حه‌کیم له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ حسه‌ین ئه‌میر عه‌بدۆڵاهیان، ڕاوێژکاری مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران جه‌ختی کرد له‌ ڕۆڵی ئه‌رێنی و سازێنه‌ری ئێران له‌ عێراق و وتی: جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ که‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی عێراق له‌ ئێستادا یه‌کگرتوون. سه‌رکه‌وتن له‌ عێراق کاتێک مسۆگر بوو که‌ هه‌موو حزب و گرووپه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ یه‌کتر نزیک بوونه‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: به‌ یارمه‌تی خودا و خه‌ڵک و مه‌رجه‌عیه‌ت داعش له‌ عێراق شکستی هێنا، به‌ڵام هێشتا شانه‌ نووستووه‌کانیان ماون و شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر هێشتا درێژه‌ی هه‌یه‌.

حه‌کیم سه‌باره‌ت به‌ ئه‌مریکا وتی: لێدوانه‌ دژبه‌ره‌کانی به‌رپرسانی ئه‌مریکا و هه‌وڵی ئه‌م وڵاته‌ بۆ ناکۆکی ساز کردن له‌ نێوان تاران و به‌غدا کارێکی باش نییه‌ و به‌رپرسانی به‌غداش کاردانه‌وه‌یان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ نیشان داوه‌.

لای خۆیه‌وه‌ حسه‌ین ئه‌مین عه‌بدۆڵاهیان له‌م دیداره‌ جه‌ختی کرد له‌ په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو وڵات و وتی: ئه‌منیه‌تی عێراق، ئه‌منیه‌تی ئێران و هه‌موو ناوچه‌که‌یه‌.

ئه‌و زیادی کرد: جێگیه‌ خۆشحاڵییه‌ که‌ عێراقی دوای داعش له‌ ڕێچکه‌ی په‌ره‌سه‌ندن دایه‌ و تاران به‌رده‌وام له‌ عێراقێکی سه‌قامگیر و ئه‌من و سه‌ربه‌خۆ پشتیوانی ده‌کات.

ڕاوێژکاری مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران جه‌ختی کرد: کێشه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه‌ له‌ ناوچه‌که‌، ده‌ستێوه‌ردانی بیانییه‌کان و نه‌بوونی دانوستانی سازێنه‌ر له‌ نێوان وڵاتانی ناوچه‌که‌یه‌. په‌یوه‌ندی باش و مێژوویی نێوان عێراق و ئێران نه‌مانه‌یه‌کی باش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌یه‌.6

News Code 24850

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =