بەشداریی خەڵک لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان وەڵامی پیلانی دوژمنانە

سەرۆک کۆمار وتی: هەموو لایەن، گرووپ، ئایین، هۆز و چینە جیاوازەکان ئەبێ لە دەیەی فەج بە شێوەی یەکپارچە لە پاڵی یەک بن و ئەگەر جیاوازای ڕاش هەیە، ئەبێ بنرێتە لاوە و بێنە پێشەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حەسەن ڕۆحانی رۆژی چوارشەممە پاش کۆتایی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزیران لە لێدوانێکدا بە پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنی چلەمین ساڵڕژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، وتی: خەڵکی ئێران خاوەن سەرەکی شۆڕشی ئیسلامین و ڕۆژی ٢٢ ی ڕێبەندان ڕۆژی ئێران و هەموو ئێرانییەکانە.

ڕۆحانی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە دەیەی فەجر و ٢٢ ی ڕێبەندان ئەبێ ڕۆژانی یەکێتی، یەکگرتوویی، هەماهەنگی بێت، وتی: لە ئەم ڕۆژانەدا، هەموو لایەن، گرووپ، ئایین و هۆزە و چینە جیاکان ئەبێ بە شێوەی یەکپارچە لە پاڵی یەک بن و ئەگەریش جیاوازەی ڕایەکیش هەبێت لە ئەم ڕاژانەدا ئەبێ بنرێتە لاوە و بێنە پێشەوە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: بەشداری بەربڵاو لە ٢٢ ی ڕێبەندان ئاسایش، سەربەخۆیی و ئازادیمان دەستەبەر دەکات و ئابێ بە بەشداری بەشکۆ، دوژمن لە درێژەدان بە پیلانەکانی نائومێد بکەین.

News Code 24848

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =