وەڵامی توندی بەرهەم ساڵح بە زیادەخوازییەکانی ترامپ

سەرۆک کۆماری عێراق وەڵامی توندی بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی عەرەبی هەواڵدەری مێهر لە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ چوارشەممە لە پێوەندی کەسێکی نزدیک بە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و داخوازی بەرهەم ساڵح لە ئەمریکا بۆ شرۆڤە لە سەر ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا و کاری ئەوان لە عێراق و ناڕەحەتی ترامپ لە ئەو داخوازییەی ساڵح هەواڵی دا.

بە پێی ئەم راپۆرتە؛ سەرچاوەیەکی ئەمریکی لە پێوەندی لە گەڵ ساڵح لە ئاڵۆزی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە داخوازییەکەی ساڵح لە سەر شرۆڤە سەبارەت بە هێزەکانی ئەمریکا هەواڵی دا کە ساڵح وەڵامی توندی بە ئەمریکییەکان داوەتەوە.

بەرهەم ساڵح وتوویە: ئەگەر دروشمی یەکەمی ترامپ سەرەتا ئەمریکایە کەواتە ئەبێ ڕێز لە دروشمی من واتا عێراق سەرەتا و دوایینە، بگرێت.

شیاوی باسە کە بەرهەم ساڵح ڕۆژی دووشەممە لە پەراویزی کۆنفڕانسی گرووپە سیاسییەکان لە بەغدا وتبووی: ئێمە لە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ئێران و عێراق سەرمان سووڕ ماوە، ترامپ سەبارەت بە چاوەدێری هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق بە سەر ئێران لە بەغدا ئیزنی وەرنەگرتووە.

سەرۆک کۆامری عێراق زیادی کرد:ئێمە هەروەها چاوەڕوانی شرۆڤە لە سەر ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا و کاری ئەوان لە عێراقین.

شیاوی باسە کە ترامپ ڕۆژی یەکشەممە لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی سی بی ئێس، بە وتنی ئەوەی کە دەیەوێت هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بباتە دەرەوە، وتبووی: ئێمە بۆ بەدەست هێنانی ئەو پێگە لە عێراق خەرجمان کردووە. دەمانەوێت ئەو دەستکەوتە بپارێزین، یەکێک لە ئەو هۆکارانە کە دەمانەوێت ئەو پێگە بپارێزین، ئەوەیە کە دەمانەوێت تۆزێک وشیاری کارەکانی ئێران بین، چونکوو ئێران کێشەیەکی ڕاستەقینەیە.

ناوبراو لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئایا ئەوە بە ئەو واتایەیە کە ئەمریکا دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ئێران، وتبووی نا. هۆکارەکەی ئەوەیە کە دەمانەوێت ئێران بخەینە ژێر چاوەدیرییەوە. تەنیا شتێک کە ئێمە دەمانەوێت، ئەوەیە کە بتوانین ئێران بخەینە ژێر چاوەدێرییەوە. ئێمە لە عێراق بنکەیەکی سەربازی باوەڕنەکراو و گرانمان چی کردووە. ئەو بنکە بۆ ئەوەی کە بتوانین ڕۆژهەڵاتی ناڤینی پڕ لە کێشەمان لە ژێر چاوەدیری بێت، شیاوە.

News Code 24846

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =