عێراق به‌ هۆی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران زیان ده‌کات

سەرۆکی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی عێراق جه‌ختی کرد که‌ ئه‌م وڵاته‌ به‌ هۆی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران زیان ده‌کات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، فاڵح فه‌یاز، سەرۆکی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی عێراق جه‌ختی کرد که‌ ئه‌م وڵاته‌ به‌ هۆی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران زیانی پێ دەگات.

ئه‌و زیادی کرد: ناتوانین عێراق له‌ ئه‌نجامی خراپی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران جیا بکه‌ینه‌وه‌.

فه‌یاز وتی: ناوچه‌که‌ی ئێمه‌ پێویستی به‌ ڕێکارێکی سه‌قامگیرانه‌ بۆ کۆتایی هێنان به‌ قه‌یرانه‌کان هه‌یه‌. ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م بڕایه‌ین که‌ بۆچوونه‌کان سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانه‌کان و ده‌مارگرژییه‌کان شکستیان هێناوه‌. دۆخی ئه‌منیه‌تی عێراق بۆ ناوچه‌که‌ گرنگه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: به‌ گشتی هاتن و په‌ره‌سه‌ندنی گرووپی تیرۆریستی داعش کاریگه‌ری به‌ سه‌ر هه‌موو ناوچه‌که‌دا بووه‌.

News Code 24845

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =