عێراق نابێتە بەشێک لە سیستەمی جێبەجێ کردنی سزاکانی سەر ئێران

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدار لە گەڵ سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران لە بەغدا، جەختی کرد: عێراق نابێتە بەشێک لە سیستەمی جێبەجێ کاری سزاکانی سەر ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەڵ ئەبدولناسر همەتی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران، لە بەغدا دیداری کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، عەبدولمەهدی لە ئەو دیدارەدا وتی: نەتەوەی عێراق ئەزموونی دەرد و ڕەنجی بەجێماو لە گەمارۆیان بینیوە و هەر بەم هۆکارەوە ئێمە ڕایدەگەیێنین کە نابینە بەشێک لە سیستەمی سزاکانی سەر ئێران.

ناوبراو هەروەها نیسبەت بە بەرز کردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان بەغدا و تاران لە بواری بانکی و ئابووری هیوای خۆی دەربڕی.

لە هەمان پێوەندیدا، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاند: عەبدولمەهدی لە ڕەوتی دیدار لە گەڵ همەتی و لیژنەی هاوڕێی ڕایگەیاند کە عێراق بە سایەی خوێنی شەهیدان و پاڵپشتی دۆستانی و لە سەرووی هەموویانەوە ئێران، توانی داعش شکست بدات.

News Code 24844

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =