سه‌ردانی سه‌رۆکی پارلمانی عێراق بۆ تاران/دیداری زه‌ریف له‌ به‌غدا ئیجابی بووه‌

سه‌رۆکی پارلمانی عێراق وتی: جێگەی دڵخۆشییه‌ که‌ داعش کۆتایی پێهاتووه‌، به‌ڵام ده‌بێت بۆ سه‌قامگیری هه‌نگاوی باش هه‌ڵبگرین، له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که‌ ده‌بێت له‌ ئاستی ناوچه‌که‌ پێکه‌وه‌ هاوکاری ئه‌منیه‌تی بکه‌ین.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق له‌ دیداری حسه‌ین عه‌بدۆڵاهیان، ڕاوێژکاری سه‌رۆکی مه‌جلسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که‌ ئه‌م دیدارانه‌ ده‌بێته‌ هۆی په‌یوه‌ندی باشتری هه‌ر دوو وڵات. سه‌ردانی زه‌ریف له‌ عێراقیش زۆر باش و ئه‌رێنی بوو. هیوادارم له‌ ساڵی نوێی زاینی بتوانم منیش سه‌ردانی ئێران بکه‌م.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که‌ په‌یوه‌ندی نێوان پارلمانی هه‌ر دوو وڵات ده‌بێت زیاتر به‌هێز بکرێت. بوونی سنووری زۆری نێوان هه‌ر دوو وڵات و فه‌رهه‌نگی هاوبه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هیچ دوژمنێک نه‌توانێت له‌ نێوان هه‌ر دوو لا کاری تێکده‌رانه‌ بکات. عێراق له‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ کێشه‌ی هه‌موو ناوچه‌که‌ چاره‌سه‌ر بێت و ئه‌مه‌ش به‌ دانوستان ده‌کرێت.

حه‌لبوسی ئاماژه‌ی دا: ئه‌مڕۆ نوێنه‌ره‌کانی عه‌ره‌بستان و ئیمارات و ئێران له‌ سه‌ر مێزێک کۆبوونه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت جه‌ده‌لیشتان هه‌بوو، منیش به‌شداری پلانێی بووم، ئه‌م دانوستانانه‌ له‌ سوودی ناوچه‌که‌یه‌. جێگیه‌ دڵخۆشییه‌ که‌ داعش کۆتایی پێهاتووه‌، به‌ڵام ده‌بێت بۆ سه‌قامگیری هه‌نگاوی باش هه‌ڵبگرین، له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که‌ ده‌بێت له‌ ئاستی ناوچه‌که‌ پێکه‌وه‌ هاوکاری ئه‌منیه‌تی بکه‌ین.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌ر دوو لا له‌م دیداره‌ سه‌باره‌ت به‌ هاوکاری پارلمانی، دۆخی ناوچه‌که‌ و جیهان پێکه‌وه‌ گفتوگۆیان کرد.

News Code 24842

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =