مووشەکی ڕۆخ بە دەریای ئەرتەش ٣٠٠ کیلۆمەتر ده‌پێوێت

جێگری ئۆپراسیۆنی ئەرتەش بە وتنی ئەوەی کە پێش لە شۆڕش مووشەکی ڕۆخ بە دەریامان نەبوو، وتی: ئەمڕۆکە مەودای مووشەکەکانی ئێمە دەگاتە ٣٠٠ کیلۆمەتر و لە داهاتووشدا زیاتر دەبێتەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریادار مووسەوی جێگری ئۆپراسیۆنی ئەرتەش لە کۆبوونەوەی دۆستانەی ئەرتەش لە گەڵ خەڵک و مێدیاکان کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە هۆڵی کەنداوی فارسی باخ مۆزەی شۆڕش و بەرەڤانی پیرۆز بەڕێوە چوو، وتی: پاراستن و ئامادەکردنی جیهازات یەکێک لە کارە هەرە گرنگەکانی سوپا لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئەمڕۆیە کە ئەو گرنگە بە باشی ئەنجام بووە.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە گیان فیداییەکانی ئەرتەش لە قۆناغە جیاوازەکانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: یەکەم وڵام هیزی ئاسامنای ئەرتەش بە دوژمنی دایەوە و پاش ئەوە لە بوارە جیاوازەکانی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی گیان فیدایی زۆر لە لایەن منداڵانی شۆرشەوە لە ئەرتەش ئەنجام دراوە.

ناوبراو درێژەی دا: پێش شۆڕش مووشەکی ڕۆخ بە دەریامان نەبوو بەڵام ئەمڕۆکە مەودای پێوانی مووشەکەکانی ئێمە گەیشتووەتە ٣٠٠ کیلۆمەتر و لا داهاتووشدا زیاتر دەبێتەوە.

News Code 24840

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =