زەریف: ئەمریکا پاڵپشتی لە دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دوژمنی لە گەڵ ئەمریکا بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو وڵاتە پشتیوانی لە دیکتاتۆرەکان و توندڕەوەکان بکات کە هۆی نائارامی ناوچەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف لە کاردانەوە بە قسەکانی دۆناڵد ترامپ بە بڵاو کردنەوی دەقێک لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە توییتەر نووسی: ئێرانییەکان لەوانە جووەکان خەریکی جێژن گرتنی ٤٠ ساڵ پێشکەوتن سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکان.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا جەختی کرد: دۆناڵد ترامپ دیسان لە لێدوانی ساڵانەی ٢٠١٩ی خۆی لە کۆنگرە دژی ئێمە تۆمەتگەلێکی هێنایە ئاراوە، دوژمنایەتی ئەمریکا بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو وڵاتە لە دیکتاتۆرەکان و ئەو توندڕەوانەی کە بەس هۆی ئاژاوەی ناوچەکەن، پاڵپشتی بکات.

بە ڕاپۆرتی مێهر، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دووهەمین ئامادە بوونی خۆی لە کۆنگرەی ئەمریکا شەوی ڕابردوو لە کەپیتاڵ هیل ئێرانی دەوڵەتی سەرەکی پاڵپشتی تیرۆریزم و ڕژێمێکی رادیکاڵ وەسف کرد و وتی: دەوڵەتی ناوبراو بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەو وڵاتە پتەوە. نابراو هەروەها ئێرانی گەندەڵ ناولێبرد و وتی: بۆ ئەوەی کە ئیزن نەدات ئێران دەستی بگاتە چەکی ناڤۆکی، لە ڕێککەوتنی زۆر خراپ لە گەڵ ئێران چووەتە دەرەوە.

News Code 24838

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =