هۆشداریی سەرۆکی سوپای ئەمریکا سەبارەت بە داعش لە سووریا

سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا هۆشداریی دا کە داعش هێشتا دەتوانێت هەڕەشەیەک بێت بۆ سەر ئەمریکا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە بی بی سی، ژنراڵ جۆزێف وتل سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا، بە ئەندامانی کومیتەی هێزە چەکدارەکانی مەجلیسی سێنا وتی: داعش توانی ڕێکخستنی دووبارەی هێزەکانی هەیە.

بە وتەی ناوبراو، تەنیا ڕێگای پاراستنی دەستکەوتەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا کە ئەستەم دەست خراون هێشتنەوەی بەرەیکی هێرشبەری زیرەک دژی داعشە کە هێشتا توانیویە ڕێبەران، چەکداران، سەرچاوە و ئاسانکارییەکانی خۆی بپارێزێت.

سێنای ئەمریکا ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بە پەسەند کردنی بڕیارنامەیەک دژایەتی خۆیی لە گەڵ بڕیاری ئەم دواییەی دۆناڵد ترامپ لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و سووریا ڕاگەیاند. بە پێی ئەو بەیانییە، مەجلیسی سێنا کە لە کۆنترۆڵی کۆماری خوازەکانە، توندڕەوەکانی هەر دوو وڵاتەکەی مەترسی جیدی بۆ سەر ئەمریکا ده‌زانێت.

News Code 24837

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =