ئەورووپا هەوڵ دەدات ئێران بەری بکات لە سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان

باڵوێزی یەکێتی ئەورووپا لە ئەمریکا وێڕای دربڕینی نیگه‌رانی لە چوونە دەرەوەی واشنتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران، جەختی کرد: ئەو ڕێککەوتنە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند کرابوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا، دەیڤید ئوسالیوان باڵوێزی ئەورووپا لە ئەمریکا لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەنجومەنی ئاتلانتیک بە ئاماژە بە چوونە دەرەوەی تاک لایەنەی واشنتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ئاشکرای کرد: ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند کرابوو و ئێمە لە سەر ئەو باوەڕەین کە هاوکاری ئابووری لە گەڵ ئێران بەشێک لە ئەو ڕێککەوتنەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ٢٠١٦ ی ئێران زیادی کرد: ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕۆژاوا لە گەڵ ئێران بووە هۆی بەرز بوونەوەی ئاسایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

ئوسالیۆن لە بەشێکی تر لە ئەو گفتوگۆوەدا سەبارەت بە ڕێگاچارەی دارایی ئەورووپا لە گەڵ ئێران ئاشکرای کرد: ئەورووپا هەوڵ دەدات ڕێگایەک بۆ بەری کردنی ئێران لە گەمارۆکانی ئەمریکا بدۆزێتەوە و ئەو پرسە لە دانوستانە دوو لایەنەکاندا لێک دەدرێتەوە.

News Code 24836

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =