هه‌زاران تیرۆریست له‌ تورکیاوه‌ هاتنه‌ ناو خاکی سووریا

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کان له‌ هاتنی هه‌زاران تیرۆریستی چه‌کداری بیانی له‌ ناو سنووری تورکیاوه‌ بۆ ناو خاکی سووریا به‌ چاودێری ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا، هه‌واڵیان دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ سپۆتنیک، له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا چه‌کدارانی تیرۆریستی بیانی له‌ تورکیاوه‌ به‌ره‌و ئه‌دله‌ب به‌رێکه‌وتوون.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌ ناوچه‌ییه‌کان له‌ پارێزگای ئه‌دله‌ب ڕایانگه‌یاند که‌ هه‌زاران که‌س له‌ تیرۆریستانی بیانی توانیویانه‌ له‌ خاکی تورکیاوه‌ به‌ره‌و ئه‌دله‌ب بڕۆن و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا چاودێری هاتوچووه‌که‌یان کردووه‌.

ئه‌م سه‌رچاوانه‌ جه‌ختیان کرد که‌ هاتنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ که‌ سه‌ر به‌ به‌ره‌ی نوسره‌ن بۆ سووریا به‌ چاودێری ڕاسته‌وخۆی هێزی ئه‌منی تورکیا بووه.‌‌

ڕاشگه‌یێندراوه‌ که‌ ئه‌و تیرۆریستانه‌ له‌ وڵاتانی ڕۆژاوایی و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و عه‌ره‌بیه‌وه‌ هاتوون.   

News Code 24835

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =