ئێران و عێراق ڕێککه‌وتنی سیستمی داراییان واژۆ کرد

سه‌رۆکانی بانکی ناوه‌ندی ئێران و عێراق ڕێککه‌وتنێکی بانکیان به‌ مه‌به‌ستی ئاڵ و گۆڕی داراییان واژۆ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ته‌له‌فیزیۆنی ئێران، له‌ یانه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی ئێران بۆ عێراق، عه‌بدولناسر هیمه‌تی و عه‌لی عه‌لاق، سه‌رۆکانی بانکی ناوه‌ندی ئێران و عێراق ڕێککه‌وتنێکی بانکیان بۆ ئاڵ و گۆڕی دارایی واژۆ کرد.

عه‌بدولناسر هیمه‌تی، سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی ئێران دوێنێ سێ شه‌مه‌ به‌ مه‌به‌ستی دانوستان و ڕێککه‌وتنی بانکی سه‌ردانی به‌غدای کرد و له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌ پێشوازی لێکرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ بانکی ناوه‌ندی، دوکتور هیمه‌تی له‌ میانه‌ی دوو سه‌ردان له‌ عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سیاسی و ئابووری ئه‌م وڵاته‌ دیدار ده‌کات.

News Code 24834

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =