لێدوانی عه‌بدولمه‌هدی سه‌باره‌ت به‌ قسه‌کانی ترامپ

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ قسه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ مانه‌وه‌ له‌ عێراق، لێدوانی دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ له‌ نه‌هره‌ین، عادڵ عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی دا که‌ ئه‌مریکاییه‌کان هیچ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیان له‌ عێراقدا نییه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مریکا بنکه‌ی سه‌ربازی له‌ عێراقدا نییه‌، به‌ڵکو له‌ چوارچێوه‌ی ڕاهێنانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی هێزی له‌ عێراقدا هه‌یه‌.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرد: ئێمه‌ دژی ئه‌وه‌ین که‌ عێراق له‌ دژی وڵاتێکی دیکه‌ به‌کار بێت.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌ تاکوو چاودێڕی ئێران بکه‌ن. ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ڕچاوی ئێران بکه‌ین.

News Code 24831

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =