ده‌ستێوه‌ردان له‌ توانای به‌رگری و مووشه‌کی ئێران بێ بایه‌خه‌

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕوو له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا وتی: قسه‌ کردن له‌ سه‌ر توانای به‌رگری و مووشه‌کی ئێمه‌ بێ بایه‌خه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ته‌له‌فیزیۆنی ئێران، به‌هرام قاسمی له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی یه‌کێتی ئه‌ورووپا وتی: ئێران له‌ سیاسه‌تی ناوخۆیی سه‌ربه‌خۆیه‌ و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ وڵاتانی دیکه‌ش له‌ کاروباری ناوخۆیی ئێمه‌ ده‌ستێوه‌ردان نه‌که‌ن.

قاسمی زیادی کرد: ئێمه‌ به‌ ده‌یان جار ڕامانگه‌یاندووه‌ که‌ سیستمی مووشه‌کی و توانی به‌رگری ئێمه‌ بابه‌تێکی ناخۆییه‌ و له‌ ڕێچکه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌یه‌. قسه‌ کردن له‌ سه‌ر توانی به‌رگری و مووشه‌کی ئێمه‌ بێ بایه‌خه‌. ئێمه‌ به‌ پێی ئه‌زمونه‌کانی ڕابردوو ناچارین له‌ وڵاتی خۆمان به‌رگری بکه‌ین و ڕێگه‌ش به‌ هیچ هێزێک ناده‌ین له‌مڕووه‌وه‌ قسه‌ بکات، ئه‌ورووپاش وا باشتره‌ واقعه‌کان ببینێت و دان به‌ ڕۆڵی ئاشتی خوازانه‌ و سه‌قامگیرانه‌ی ئێران له‌ ناوچه‌که‌دا بنێت.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین له‌ جێگه‌ی ئه‌م قسانه‌ که‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌، به‌ر به‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی چه‌کی خراپ له‌ ناوچه‌که‌ بگرین که بڕێک وڵات له‌ ناوچه‌که‌ هه‌نبانه‌ی ناڤۆکیان هه‌یه‌ و بوونه‌ته‌ هۆی ناسه‌قامگیری و شه‌ڕ له‌ ناوچه‌که‌. ئێمه‌ ڕه‌خنه‌مان له‌ چه‌ند باشێکی ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه‌ی ئه‌ورووپا هه‌یه‌، وه‌ک دیاره‌ ئه‌ورووپا هێشتا به‌ باشی ئاشنا نه‌بوون له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌کانی ئێران، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ سیاسه‌تی ئێمه‌ له‌ یه‌مه‌ن و سووریا ته‌واو ڕوونه‌ و به‌رده‌وام یارمه‌تی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌مان داوه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاشیگه‌یاند: بۆ هه‌موو جیهان ڕوون بووه‌ته‌وه‌ که‌ ئێران چه‌ند له‌ ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ پشتیوانی ده‌کات، که‌واته‌ با بڕێک وڵاتی ئه‌ورووپایش که‌ نیگه‌رانی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که‌ن پشتیوانی له‌ سیاسه‌ته‌کانی ئێران بکه‌ن. 

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ سیستمی بازه‌رگانی ئه‌ورووپا بۆ ئێران وتی: ئه‌م کاره‌ی ئه‌ورووپا هه‌نگاوێکی ئه‌رێنییه‌ که‌ زۆر دره‌نگ ده‌ستی پێ کرد، هیوادارین ئه‌ورووپاییه‌کان له‌ داهاتوودا قه‌ره‌بووی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ بکه‌نه‌وه‌ و هه‌رچی زووتره‌ به‌ پێی به‌رجام به‌ڵێنه‌کانی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن.

News Code 24830

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =