سێنای ئەمریکا گەماڕۆی زیاتری بە سەر سووریادا سەپاند

ئه‌ندامانی سێنای ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکیان واژۆ کرد کە هاوکات دژایەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکات و گەماڕۆی زیاتر بە سەر سووریادا دەسەپێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، ئەندامانی سێنای ئەمریکا بە ۷۷ دەنگی بەڵێ و ۲۳ دەنگی نەخێر، پڕۆژە یاسایەکیان لە دژی سووریا واژۆ کرد.

ئەم پڕۆژە یاسایە، هاوکات دژایەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکات و گەماڕۆی زیاتر بە سەر سووریادا دەسەپێنێت.

شایانی باسە کە دوو ڕوژ به‌ر لە ئێستاش، سێنا پڕۆژە یاسایەکی واژۆ کرد کە دژایەتی بڕیاری ترامپی دەکرد بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و ئەفغانستان. بەڵام پڕۆژە یاسایە مەرج نییە بڕواتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

پێش نووسی ئەم بڕیار نامەیە لە لایەن میچ مەک کانل، سەرۆکی کۆماری خوازەکانی سێنای ئەمریکا نووسراوە.

 دوو مانگ بەر لە ئێستا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە داعش لە سووریا شکستی هێناوە و هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە دەکشێننەوە.

News Code 24828

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =