لیستی فه‌تح دژی قسه‌کانی ترامپه‌

ئه‌ندامێکی لیستی فه‌تح دژی قسه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ عێراق لێدوانی دا و وتی: قسه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به‌ ئاشکرا داگیر کردنی عێراقه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سامر زه‌بیان، ئه‌ندامێکی لیستی فه‌تح دژی قسه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ عێراق لێدوانی دا و وتی: قسه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ جێگیر کردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق به‌ ئاشکرا داگیر کردنی دووباره‌ی ئه‌م وڵاته‌یه‌.

ئه‌و زیادی کرد‌: هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ پارێزگا ڕۆژئاوایی و باکوورییه‌کانی عێراق ئاماده‌ن. ئه‌م هێزانه‌ وه‌ک قسه‌یان لێ ده‌کرێت هێزی سه‌ربازین و کاری ڕاهێنه‌ری ناکه‌ن.

زه‌بیان وتی: له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌ پارلمانی عێراق کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ سه‌باره‌ت به‌م جێگیر بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌و جه‌ختی کرد: هه‌موو حزبه‌ سیاسییه‌کان به‌ تایبه‌ت لیستی فه‌تح مۆڵه‌ت به‌ واشنتۆن ناده‌ن که‌ خاکی عێراق وه‌ک شوێنێک بۆ چاودێڕی یان سیخۆڕی وڵاتانی دراسێی ئێمه‌ به‌ کار بێنێت.

News Code 24825

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =