ڕووسیا لە ۳ ساڵدا، ۲ مووشەکی نوێ به‌رهه‌م دێنێت

وەزیری بەرگری ڕووسیا لە کاردانەوە بە کشانەوەی ئەمریکا لە پەیمانی قەدەغەی ساز کردنی چەکی ناڤۆکی وتی: ڕووسیا لە ماوەی ۳ ساڵ، ۲ مووشەکی نوێ ساز دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕیانۆستی، سێرگئی شۆیگۆ، وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند تاکوو بەر لە ساڵی ۲۰۲۱ مسۆ مووشەکێکی کروز و مووشەکێکی سەروو دەنگ ساز دەکات، ئەمەش وڵامێکە بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی قەدەغەی ساز کردنی چەکی ناڤۆکی.

شۆیگۆ فەرمانی داوە بە سوپای ڕووسیا داوە تاکوو ئەم دوو مووشەکە دروست بکرێت.

شایانی باسە کە ڤلادیمیر پووتین لە کاردانەوە بە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی قەدەغەی ساز کردنی چەکی ناڤۆکی، فەرمانی دا تاکوو حکومەتی ئەم وڵاتەشلەم پەیمانە بکشێتەوە.

پووتین ڕایگەیاند: ڕووسیاش لەم پەیمانە دەکشێتەوە و پێبەند نابێت بە ڕێککەوتنی قەدەغەی ساز کردنی چەکی ناڤۆکی.

پووتین زیادی کرد کە مسکۆ لەمە بەدوا بە پێی پەیمانی INF دەست دەکات بە بەرهەم هێنانی مووشەک.

News Code 24824

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =