دانوستانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌ واشنتۆن

گرووپی کاری هاوبه‌شی تورکیا و ئه‌مریکا له‌ واشنتۆن کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، گرووپی کاری هاوبه‌شی تورکیا و ئه‌مریکا له‌ واشنتۆن کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ئاماژه‌ی دا که‌ کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌ واشنتۆن له‌ سه‌ر بابه‌ته‌ دوو قۆڵییه‌کان به‌ به‌شداری جێگرانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر دوو وڵات به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئاناتۆلی ورده‌کاری زیاتری له‌مباره‌وه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ هه‌ر دوو لا له‌ سه‌ر دۆخی مه‌نبه‌ج و به‌ر گرتن به‌ هاتنی سوپای سووریا بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ پێکه‌وه‌ کۆ ده‌بنه‌وه‌.

پێشتر له‌ مانگی مارسی ۲۰۱۸ تورکیا و ئه‌مریکا گرووپێکی هاوبه‌شی کاریان سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌ دوو قۆڵییه‌کان پێکهێنابوو که‌ زۆربه‌ی دانوستانه‌کانی ڕابردوویان سه‌باره‌ت به‌ فه‌تحۆڵا گوله‌ن بووه‌.

News Code 24822

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =