دەستگیریی ٢٢ کەس لە تورکیا بە تۆمەتی پاڵپشتی لە داعش

مێدیا بیانییەکان لە دەستگیر کردنی ٢٢ کەس لە تورکیا بە تۆمەتی پاڵپشتی لە گرووپی تیرۆریستی داعش هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، بەرپرسانی ناوچەیی لە شاری ئەستەنبۆڵ ڕایانگەیاند کە ٢٢ کەس لە ئەوانەی کە گومانی پاڵپشتی لە داعشیان لە سەرە دەستگیر کراون.

ئەو کەسانە لە هەڵمەتێکی ئەمنیەتیدا لە لایەن گرووپی شەر دژی تیرۆریزم دەستگیر کران و بە بەشداری لە وانەکانی پاڵپشتی لە داعش و بانگەشە بۆ ئەو گرووپە تیرۆریستییە تۆمەتبار کراون.

ئەو کەسانە هەروەها گەنجانیان بە مەبەستی ناردن بۆ سووریا هان دەدا و بۆ بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە دەچوونە ڕیزی داعشەوە یارمەتی ئابووریان کۆ دەکردەوە.

News Code 24819

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =