داعش هێشتا گه‌وره‌ ترین مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مریکا

ئه‌مریکا دیسان پاگه‌نده‌ی کرد که‌ گرووپی تیرۆریستی داعش هێشتا گه‌وره‌ ترین مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاسۆشیه‌تێد پرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا که‌ سه‌ره‌ڕای ئازاد بوونی زۆربه‌ی ناوچه‌که‌ی سووریا و عێراق له‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش، به‌ڵام داعش هێشتا هه‌ر مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر واشنتۆن.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئه‌مریکا له‌ وڵاتانی دیکه‌ش داوا کردوه‌ تاکوو سه‌خت گیری زیاتر له‌ سه‌ر ئه‌و شارۆمه‌ندانه‌ بکرێت که‌ ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستی داعش بوون.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئه‌مریکا له‌ حاڵێکدا داعش به‌ گه‌وره‌ ترین مه‌ترسی ده‌زانێت که‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌ دوو مانگ به‌ر له‌ ئێستا ڕایگه‌یاند بوو که‌ داعش شکستی هێناوه‌ و چی دیکه‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق و سووریا ده‌کشێنه‌وه‌. ئه‌گه‌رچی ئه‌م فه‌رمانه‌ی ترامپ ناکۆکی ناوخۆیی زۆری لێکه‌وته‌وه‌ و داوجار بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ده‌ست له‌ کار بکێشێته‌وە

News Code 24817

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =