ئه‌مریکا و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ی ئه‌من به‌ ڕێککه‌وتن نه‌گه‌یشتوون

وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا داوای کرد که‌ ناوچه‌ی ئه‌من له‌ باکووری سووریا ڕاده‌ستی تورکیا بکرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ئیبراهیم کالین، وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا داوای کرد که‌ کۆنترۆڵی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ باکووری سووریا ڕاده‌ستی تورکیا بکرێت و وتی: نه‌خشه‌ ڕێگای مه‌نبه‌ج ده‌بێت زۆر زووتر له‌مانه‌ جێبه‌جێ بکرایه‌ت چون به‌ درنگ خستنی ئه‌م نه‌خشه‌ ڕێگایه‌ له‌ سوودی که‌س نییه‌.

ئیبراهیم کالین سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا وتی: سه‌باره‌ت به‌ مه‌نبه‌ج له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا گفتوگۆمان کردووه‌ و له‌گه‌ڵ ڕووسیاش بۆچوونی هاوبه‌شمان هه‌یه‌.

وته‌بێژی ئه‌ردۆغان پاگه‌نده‌ی کرد: به‌ مه‌به‌ستی جێگیر کردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ سووریا له چوارچێوه‌ی یه‌کگرتوویی خاکی سووریا به‌شداری ژێنڤ و ئاستانه‌مان کردووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م کاره‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا و ڕووسیا له‌ په‌یمانی قه‌ده‌غه‌ی مووشه‌کی ناڤۆکی مامناوه‌ندی جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌.

کالین هه‌روه‌ها له‌ کۆتایدا وتی: له‌ نێوان ئه‌مریکا و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ی ئه‌من له‌ باکووری سووریا هێشتا هیچ ڕێککه‌وتنێک نه‌کراوه‌، به‌ڵام دانوستانه‌کان له‌مباره‌وه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

News Code 24816

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =