٥٠ هەزار زیندانی ئێران دەبەخشرێن

سەرۆکی دەزگای داد لە لێبوردنی ٥٠ هەزار زیندانی بە بۆنەی دەستپێکی چلەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا لاریجانی لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای داد بە سەرەخۆشی بە بۆنەی هاتنی ڕۆژی شەهادەتی کچی حەزرەتی موحەمەد حەزرەتی فاتمەی زارا، شیعەکانی قەرزداری ئەهلی بەیت زانی.

ڕەخنە لە کۆماری ئیسلامی تاوان نییە

ئایەتوڵلا لاریجانی لە ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند: بە داخەوە بڕێک کەس تەنانەت لە بەشە بەڕیوە بەرایەتییەکانیشدا پۆستیان هەیە، وتوویانە ئەو لێبوردەییە ڕەخنەگرەکانیش دەگرێتەوە. وایان مەبەستە کە کەسانێک بەس بە بۆنەی ڕەخنەوە لە زیندانن. ئەمە چ درۆیەکی گەورەیە؟ مەگەر ئەمڕۆکە کەسێک بە بۆنەی ڕەخنەوە، لە زیندانە؟ دەزگای داد هیچ کات بە بۆنەی ڕەخنەوە، شوێنی کەسێک کە نەکەوتووە. ئەم قسانە لە سەرەنج نەدان بە ئەو تێبینییەیە کە سووکایەتی و درۆ لە گەڵ ڕەخنە جیاوازی هەیە و ئەم جیاوازییەش یاسادانەر قبووڵیەتی. بە ڕاشکاوی دەڵێین کە ڕەخنە لە کۆماری ئیسلامیدا هیچ کات تاوان نەبووە.

سەرۆکی دەزگای داد وتی: بەداخەوە ژمارەیەک ئەو لێبوردەییە شیرینە کە دەخەمڵێندرێت کە نزیک بە ٥٠ هەزار کەس بگرێتەوە، بە بڕێک قسەی بێ پێوەندی و پەراوێزی تاڵ دەکەن و ئەو کارە ئینسانی، دادپەرەوەرانە و مافییە، سیاسی وەسف دەکەن. بنەڕەتی ئەو پێشنیارە لە سەر میهرەبانی و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دانراوە و هەر شرۆڤەیەکی تر لە ئەو بوارەەوە هەڵەیە.

News Code 24815

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =