شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕێچکه‌ی مێژووی گۆڕیوه‌

سه‌رۆکی حزبۆڵای لوبنان جه‌ختی کرد: شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕێچکه‌ی مێژووی گۆڕیوه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌م بڕواشین که‌ ئه‌م شۆڕشه‌، په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی خۆڕاگری له‌ ناوچه‌که‌ هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵا ئاماژه‌ی دا: ئێمه‌ دوای ۹ مانگ توانیمان ده‌وڵه‌تی لوبنان پێکبێنین و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاشه‌وه‌ داوامان کردبوو که‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌ ئارمای پڕۆسه‌که‌ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن. ده‌وڵه‌ت له‌مه‌ به‌دوا ده‌بێت به‌ جدیه‌ته‌وه‌ کار له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بکات که‌ کێشه‌ و نیگه‌رانییه‌کانی خه‌ڵکی لوبنان چاره‌سه‌ر بکات به‌ تایبه‌ت له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: حکومه‌تی نوێی ده‌بێت به‌ هه‌موو توانییه‌وه‌ شه‌ڕی دژ به‌ گه‌نده‌لی بکات و نابێت له‌ ناکۆکی حزبه‌ سیاسییه‌کانه‌وه‌ تێوه‌بگلێت، شه‌ڕی مێدیایی کێشه‌ی هیچ کام له‌ لوبنانییه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات. ده‌بێت ده‌وڵه‌ت ئاوڕ له‌ به‌رژوه‌ندی هه‌موو لوبنانییه‌کان بداته‌وه‌.

نه‌سرۆڵا سه‌باره‌ت به‌ ئیسرائیل وتی: دوژمنی زایۆنی، به‌ تایبه‌ت نتانیاهۆ له‌ دوای بڵاو کردنه‌وه‌ی ژه‌هری دۆر و قسه‌ی بێ بنه‌مایه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی ئێسته‌ ده‌وڵه‌تی حزبۆڵای لوبنانه‌ن. بڕێک که‌س له‌ لوبنانیش ئه‌م قسانه‌ دووپات ده‌که‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ دووره‌ له‌ ڕاستی. ڕاستی ئه‌وه‌یه‌ که‌ حزبۆلاش وه‌ک لایه‌نه‌کانی دیکه‌ به‌شداره‌ له‌م حکومه‌ته‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ هیچ له‌ونێک ده‌وڵه‌تی حزبۆڵا نییه‌. ئه‌م قسانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ناو خه‌ڵکی لوبنان ناکۆکی دروست بکه‌ن.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: یه‌کێک له‌ ئامانجه‌کانی نتانیاهۆ له‌م درۆیانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ وڵاتانی ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا و عه‌ره‌بی له‌ دژی لوبنان هان بدات. حزبۆڵا جه‌خت ده‌کات که‌ ده‌وڵه‌تی ئێسته‌ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کانی لوبنانه‌، ئێمه‌ش به‌ش به‌ حاڵی خۆامن ئه‌رکه‌کانی خۆمان جێبه‌جێ ده‌که‌ین.

سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵا سه‌باره‌ت به‌ ئێران ڕایگەیاند: شۆڕشی ئیسلامی ئێران به‌ ڕیبه‌ری ئیمام خومه‌ینی (ره‌) ڕێچکه‌ی مێژووی گۆڕیوه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌م بڕواشین که‌ ئه‌م شۆڕشه‌، په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی خۆڕاگری له‌ ناوچه‌که‌ به‌ تایبه‌ت چاره‌نووسی فه‌له‌ستینییه‌کان هه‌یه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئێمه‌ یه‌که‌م که‌سه‌کانین که‌ ئه‌م شۆڕشه‌ به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ هه‌موو خه‌ڵکی لوبنان له‌ زاحییه‌ داواده‌که‌ن تاکوو به‌ هه‌موو توانیانه‌وه‌ به‌شداری ساڵوه‌گه‌ری ۴۰ ساڵه‌یی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بکه‌ن و پیلانه‌کانی ئه‌مریکا پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌.

News Code 24814

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =