حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌تی کردووه‌ له‌ خاکی سووریا ئۆپراسیۆن ئه‌نجام بدات

هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌واڵی ئه‌نجام دانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌ خاکی سووریایان ڕه‌ت کرده‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لنه‌شره‌، هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌واڵی ئه‌نجام دانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌ خاکی سووریایان ڕه‌ت کرده‌وه‌.

فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی له‌مباره‌وه‌ جه‌ختی کرد: بڕیاری هه‌رجۆره‌ ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازی له‌ لایه‌ن فه‌رمانده‌یی باڵای عێراقه‌وه‌ ده‌درێت و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستێوه‌ردانی هێزه‌کانی ئێمه‌ له‌ خاکی سووریا دووره‌ له‌ ڕاستی.

حه‌شدی شه‌عبی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که‌ ئه‌م هێزانه‌ ته‌نیا چه‌ند جارێک ئه‌ویش به‌ فه‌رمان و هه‌ماهه‌نگی فه‌رماندیی هاوبه‌شی هێزه‌کانی عێراق بنکه‌ و باره‌گاکانی داعشیان له‌ سووریا تۆپ باران کردووه‌، ئه‌ویش له‌ نزیک سنووره‌کانی عێراق.

ئه‌م هێزانه‌ هه‌روه‌ها زیادیان کرد که‌ هه‌رجۆره‌ ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازی له‌ ناو و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی عێراق به‌ بڕیاری فه‌مرانده‌یی گشتی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی عێراق ئه‌نجام ده‌بێت.

News Code 24813

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =