یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕاگه‌یه‌ندراوێکی سه‌باره‌ت به‌ ئێران بڵاو کرده‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی ئه‌کێتی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به‌ ئێران و کردنه‌وه‌ی سیستمێکی بازه‌رگانی تایبه‌ت به‌ ئێران ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌نجومه‌نی ئه‌کێتی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به‌ ئێران و کردنه‌وه‌ی سیستمێکی بازه‌رگانی تایبه‌ت به‌ ئێران ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ هاتووه‌ که‌ ئه‌ورووپا به‌رده‌وام پشتیوانی له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران کردووه‌ و ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی دیپلۆماسی چه‌ند قۆڵی له‌ ئاستی جیهانی بووه‌. 

ئه‌ورووپا هه‌روه‌ها به‌ باشی ده‌زانێت که‌ مه‌رجێکی جێبه‌جێ کردنی به‌رجام ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ گه‌ماڕۆکان له‌ دژی ئێران لاببرێت تاکوو ئێران بتوانێت له‌ ئاستی جیهانی کاری بازه‌رگانی ئه‌نجام بدات.

یه‌کێتی ئه‌ورووپا هه‌روه‌ها داوای له‌ ئێران کردووه‌ که‌ سیستمی بانکی FATF و یاساکانی واژۆ بکات و جێبه‌جێی بکات. ئه‌ورووپا هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆیی له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانی ناوچه‌که‌ و یارمه‌تییه‌ سه‌ربازیی و ماڵییه‌کانی ئێران بۆ گرووپه‌ ناده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ وڵاتانی سووریا و لوبنان ده‌ربڕیوه‌.

ئه‌ورووپا پاگه‌نده‌ی کردووه‌ که‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئێران و به‌رده‌وام بوونی ئاماده‌ بوونی ئێران له‌ سووریا نیگه‌رانی جدی هه‌یه‌. ئه‌گه‌رچی یه‌کێتی ئه‌ورووپا به‌ڵێنی داوه‌ تاکوو به‌رده‌وام بێت له‌ گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ ئێران تاکوو به‌ ئه‌نجامێکی باش ده‌گات.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ هاتووه‌: یه‌کێتی ئه‌ورووپا دانوستانه‌ ناوچه‌ییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ که‌ ئێران ڕۆڵی تیدا بووه‌ به‌ فه‌رمی پشتیوانی ده‌کات. ئه‌ورووپا نیگه‌رانی جدی هه‌یه‌ له‌ سیستمی مووشه‌کی باڵستیکی ئێران و له‌ ئێران داوا ده‌کات که‌ به‌ پێی بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ڵسوکه‌وت بکات. په‌ره‌دان به‌ سیستمی مووشه‌کی ده‌بێته‌ هۆی بێ بڕوایی لایه‌نه‌کان به‌ یه‌کتر و باشتر وایه‌ ئێران ئه‌م کاره‌ ڕابگرێت.

له‌ کۆتایشدا هاتووه‌: ئه‌ورووپا هه‌روه‌ها له‌ هه‌نگاوه‌ دوژمنکارانه‌کانی ئێران له‌ خاکی چه‌ند وڵاتێکی ئه‌ورووپایی زۆر نیگه‌رانه‌ و هه‌ر بۆیه‌ بڕیاری داوه‌ که‌ دوو که‌س و ڕێکخراوێکی ئێران گه‌ماڕۆ بدات. هه‌روه‌ها ئێران سه‌باره‌ت به‌ دۆخی مافی مرۆڤ له‌ ئێران نیگه‌رانی قووڵی هه‌یه‌.

News Code 24812

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =