قسه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ترامپ نیه‌تی ئه‌مریکای له‌ عێراق ئاشکرا کرد

قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌باره‌ت به‌ قسه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی دۆناڵد ترامپ بۆ جێگیر کردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق وتی: ئه‌مه‌ به‌ ڕوونی ڕاستی گه‌ڵاڵه‌که‌ی عێراق نیشان ده‌دات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌ نیوز، سه‌رۆکی عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق ڕۆژی دووشه‌مه‌ له‌ میانه‌ی قسه‌کانی وتی: عێراق پارلمانێکی هه‌یه‌ که‌ ده‌توانێت سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌ بوونی سه‌ربازی ئه‌مریکا بڕیار بدات.

قه‌یس خه‌زعه‌لی وتی: ڕێکخراوه‌ سه‌ربازییه‌کانی عێراق وه‌ک سوپا، پۆلیس، حه‌شد و ڕێکخراه‌کانی دژ به‌ تیرۆر ده‌توانن هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان ده‌ر بکه‌ن و گرنگیش نییه‌ که‌ ژماره‌ی ئه‌وان پێنج، حه‌وت یان ته‌نانه‌ت ۹ هه‌زارا که‌سیش بێت.

ئه‌و جه‌ختی کرد: قسه‌کانی ترامپ ڕوونی ڕاستی گه‌ڵاڵه‌که‌ی عێراق نیشان ده‌دات. واتا ئه‌مه‌ بوونه‌ی ئه‌مریکا بۆ چاودێڕی وڵاتانی دراوسێی ئێمه‌یه‌ که‌ ده‌یانوت بۆ یارمه‌تی دانی عێراقه‌.

خه‌زعه‌لی وتی: یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق به‌ ئامانج گرتنی وڵاتانی دراوسێی قه‌ده‌غه‌ کردووه‌ و ترامپ ده‌بێت بزانێت که‌ عێراق له‌ ڕووی سه‌ربازی، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌توانێت بۆ خۆی بڕیار بدات.

شایانی باسه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی دابوو که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌ و ئه‌م کاره‌ش بۆ چاودێڕی کردنی ئێران ئه‌نجام ده‌دەن.

News Code 24811

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =