ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه‌ هه‌موو ناوچه‌که‌ له‌ داعش پاک بکرێته‌وه‌

وته‌بێژی ئۆپراسیۆنی گه‌رده‌لووی جه‌زیره‌ ڕایگه‌یاند: تاکوو کۆتایی هێنان و شکستی یه‌کجاره‌کی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ سووریا زۆری نه‌ماوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ هاوار نیوز، لیوا عه‌بدۆڵا، وته‌بێژی ئۆپراسیۆنی گه‌رده‌لووی جه‌زیره‌ له‌ ده‌یره‌زوور ڕایگه‌یاند: تاکوو کۆتایی هێنان و شکستی یه‌کجاره‌کی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ سووریا ماوه‌یه‌کی زۆری نه‌ماوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: شه‌ڕ له‌ ناوچه‌کانی باغۆز و مه‌راشده‌ له‌ نێوان هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا و تیرۆریسته‌کانی داعش درێژه‌ی هه‌یه‌. تیرۆریسته‌کانی داعش ناوچه‌یه‌کی بچووکیان به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌، به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ له‌ قه‌ڵغانی مرۆڤی بۆ به‌رگری له‌ خۆیان به‌ خراپی سوود ده‌به‌ن. هێزه‌ کوردییه‌کان به‌ مه‌به‌ستی ڕزگار کردنی خه‌ڵک کۆریدۆرێکی مرۆڤیان ساز کردووه‌.

ئه‌م فه‌رمانده‌ کورده‌ له‌ درێژه‌دا وتی: ئامانجی تورکیا له‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی درێژه‌ دان به‌ ته‌مه‌نی داعشییه‌کانه‌. به‌ڵام له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا مژده‌ی شکستی یه‌کجاره‌کی داعش ڕاده‌گه‌یه‌نین. گرووپی بچووکی پاشماوه‌ی داعشییه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ ماون که‌ گه‌ڕۆکن و کاری مین چاندن و ته‌قینه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئۆپراسیۆنه‌کان له‌ دژی ئه‌مانه‌ش درێژه‌ی ده‌بێت.

News Code 24809

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =