به‌رهه‌م هێنانی ئۆکسیژێنی ١٨ بە لە سەدا ٩٧ بێ خه‌وشی لە ئەراک

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: ئۆکسیژێنی ١٨ بە ۹۷ لە سەدا بێ خه‌وشی که‌ تەنیا چەند وڵاتی جیهانی دەتوانن بەرهەمی بێنن، لە ڕێئاکتۆری ئەراک بەرهەم هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی دوانیوەڕۆی لە پەراوێزی ڕوونوێنی لە جیهازاتی نوێی نەخۆشخانەی مێهری خەنداب، ڕایگەیاند: لە ئێستادا لە ڕێئاکتۆری توێژینەوەیی مەزرینگەی ئاوی قورسی ئەراک ناسراو بە "ڕێئاکتۆری توێژینەوەیی خەنداب" هەنگاوی توێژینەوەیی بەرز و بەربڵاو هەڵگیراوە و توێژەران توانیویانە لە ئاوی قورسی بەرهەم هاتوو دووترێگەلی جۆراوجۆر بەرهەم بێنن و بەستێنی لەبار و فراوان بۆ کەڵک وەرگرتن لەو ئاوە قورسە لە وڵاتدا بڕەخسێنن، چونکە ئاوی قورس بۆ بەرهەم هێنانی دەرمانی نوێ و نوێ‌ئاوێتە بەهرەی زۆری لێ وەردەگیردرێت.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕاشیگەیاند: توێژەرانی سایتی خەنداب توانیویانە ئۆکسیژێنی ١٨ بە لە سەدا ٩٧ بێ خه‌وشی به‌  دەفرایەتی ٦٠ کیلۆگرام لە ساڵدا لە ڕێئاکتۆری مەزرینگەی ئاوی قورسی ئەراک بەرهەم بێنن و هەنگاوی کۆتایی و وردبینانەی ئەم توێژینەوەیە کە ئەلەکترۆلیزە بەمزووانە هەڵدەگیردرێت.

ساڵحی لە درێژەدا وتی: ژمارەی وڵاتانێکی جیهانی کە توانای بەرهەم هێنانی ئۆکسیژێنی ١٨ بە ڕەسەنایەتیی لە سەدا ٩٧یان هەیە زۆر کەمە و ئێمە پێشتر ئۆکسیژێنی ١٨مان بە نرخی هەر کیلۆ ٣٠ هەزار دۆلار لە دەرەوە دەکڕی و هاوردەمان دەکرد و ئێستا لە سای توێژەرانمان لەوبارەیەوە خۆدابین بووینە و تەنانەت دەتوانین ئەو بەرهەمە هەناردەش بکەین.

ناوبراو هەروەها ڕوانییە جیهازاتی نەخۆشخانەی خەندابی ئەراک و وتیشی: ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بە ئەرکی سەر شانی خۆی دەزانێت کە لە هەر جێیەکی وڵاتدا سایت و بنکەیەکی هەیە، بە پێی توانای خۆی پێی ڕابگات و هەر لەو پەیوەندییە بۆ نەخۆشخانەی خەنداب کە دوو ساڵ لەوە پێش کراوەتەوە، توانیامن بەشێک لە جیهازاتی پێویستیی بە هاوبەشیی وەزارەتی تەندروستی و پارێزگاری ناوەندی دابین بکەین.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئاماژەی بەوەش دا: بە گوێرەی ئامارەکان لە سەدا ٧٠ی هێزە دامەزراوەکان  لە سایتی خەنداب خەڵکی ناوچەن و سەرەڕای تەواو فاکتەرەکان بۆ وەرگرتنی هێز لەو بوارە، دیسان هەوڵمان داوە هێزی مرۆیی بە کارگیراو لەم ناوەندە خەڵکی خۆجێی بن.

News Code 24807

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =