داهاتی ١٠٧ ملیار دۆلاری بێن سەلمان لە زیندانی کردنی شازادەکانی عەرەبستان

١٥ مانگ لە هەوڵی بێن سەلمان بۆ دەستگیر کردنی کەسە دەوڵەمەندەکانی عەرەبستان بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی تێدەپەڕێت و دەوترێت ناوبراو لەم ڕێگایەوە زیاتر لە ١٠٧ ملیار دۆلار داهاتی دەست خستووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بلومبرگ، بە تێپەڕینی ١٥ مانگ لە دەستگیر کردنی دەیان کەس لە دەوڵەمەندترین هاووڵاتیانی عەرەبستان، موحەمەد بێن سەلمان، وەلیعەهدی ئەو وڵاتە ئۆپراسیۆنی "بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی" سەرکەوتنانە وەسف کرد.

کومیتەی بەرەنگار بوونەەی عەرەبستان، نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٧ بە فەرمانی وەلیعەهدی عەرەبستان، ١١ شازادە و ٣٨ کەس لە وەزیران و جێگرە پێشووەکانی ئەو وڵاتەی دەستگیر کردووە و لە هۆتێلی ڕیتزکارلتۆنی ڕیاز زیندانیانی کردووە.

ئەو کومیتە بە سەرکردەیی وەلیعەهدی عەرەبستانی سعوودی زیاتر لە ١٠٧ ملیار دۆلار دارایی بریتی لە پارەی نەخت، دارایی نەگواستراو، کۆمپانیای زۆر و پەڕەی بەهاداریان لە ٨٧ کەس ئەستاندووە.

کومیتەی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی عەرەبستان ٣٨١ کەس لە ماوەی یەکساڵ و نیمی ڕابردوو بانگهێشت کراون کە بڕێک لە ئەوانە ئامادە بوون بە پێدانی پارەیەک بە دەوڵت ڕێک بکەون.

چوار مانگ لەمەوپێش، وەلیعەهدی عەرەبستان بە هەوڵدەری بلومبرگی وتبوو نزیک بە ٣٥ ملیار دۆلاری لە زیندانیان ئەستاندووە.

News Code 24806

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =