تورکیا ۵ ملیار دۆلار له‌ عێراق سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌کات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ وڵاته‌که‌ی ۵ ملیار دۆلاری بۆ پڕۆسه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق ته‌رخان ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، مه‌لود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ڕایگه‌یاند: دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له‌ مارسی ۲۰۱۹، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات.

چه‌ند حه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستا به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌ردانی تورکیای کرد و شاره‌زایانی سیاسی ئه‌م سه‌ردانه‌یان به‌ هه‌نگاوێک بۆ په‌ره‌دان به‌ هاوکاری ئابووری له‌ نێوان دوو وڵات لێکدایه‌وه‌.

چاوش ئۆغڵو ڕایگه‌یاند: زیاتر له‌ ۵ ملیار دۆلار، وه‌ک وام ڕاده‌ستی بازه‌رگانانی تورک ده‌کرێت تاکوو ئه‌وان بتوانن له‌ عێراق سه‌رمایه‌دانه‌ری بکه‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی عێراق پێکهاتووه‌ و ئه‌وان له‌ قۆناغی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یانن و له‌ دوای ئه‌وه‌شن که‌ هاوسه‌نگی له‌ نێوان وڵاتانی ناوچه‌که‌ ساز بکه‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ تورکیا ده‌یه‌وێت ڕۆڵی زیاتری له‌ عێراقدا هه‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ دوای په‌ره‌دانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدایه‌.

News Code 24805

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =