دیداری عەبدولمەهدی لە گەڵ نێردەی تایبەتی پووتین

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەڵ نێردەی سەرۆک کۆماری ڕووسیا، لە بەغدا دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەڵ میخائیل بوگدانۆف نێردەی تایبەتی پووتین، لە بەغدا دیداری کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو لایەنەکە لە ڕەتوی ئەو دیدارە سەبارەت بە ڕێکارەکانی بەهێز کردنەوەی پێوەندی دوو لایەنە جەختی کرد.

بوگدانۆف ڕایگەیاند کە ڕووسیا خوازیاری تۆکمە کردنەوەی پێوەندییەکانی خۆی لە گەڵ بەغدایە.

لە لایەکی ترەوە عەبدولمەهدیش بە جەخت لە سەر بڕیاری عێراق بۆ بەرز کردنەوەی پێوەندییەکانی خۆی لە گەڵ ڕووسیا، لە ڕۆڵی مسکۆ لە ئاشتی و پاوەجێی ناوچە دەست خۆشی کرد.

News Code 24803

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =