زیاد کردنی هێزه‌کانی پۆلیسی ڕووسیا له‌ سووریا

فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی سه‌ربازی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ ژماره‌ی ئه‌م هێزانه‌ و چالاکییه‌کانیان له‌ پارێزگای حه‌ڵه‌ب زیاتر ده‌کرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعه‌هد، ڤلادیمیر ئیوانۆفسکی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی سه‌ربازی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ ژماره‌ی ئه‌م هێزانه‌ و چالاکییه‌کانیان له‌ پارێزگای حه‌ڵه‌ب زیاتر ده‌کرێت.

ئه‌و زیادی کرد: هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا چالاکییه‌کانی خۆیان له‌ پارێزگای حه‌ڵه‌ب زیاتر کردووه‌ و چاودێڕی ناوچه‌ی ته‌ل ڕه‌فعه‌تیش ده‌که‌ن.

ئه‌م به‌رپرسه‌ ڕووسه‌ جه‌ختی کرد: ئێمه‌ بازنه‌ی گه‌شته‌کانی خۆمانمان زیاتر کردووه‌ و ناوچه‌ی ته‌ل ڕه‌فعه‌تیش ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئێمه‌ پشتیوانی له‌م ناوچانه‌ و چاودێڕی ئاگربڕه‌.

به‌رپرسانی ڕووسیا پێشتریش ئاماژه‌یان دابوو که‌ ژماره‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی سه‌ربازی ئه‌م وڵاته‌ له‌ سووریا زیاتر ده‌که‌ن تاکوو هاوکارییه‌ مرۆڤییه‌کان په‌له‌ی زیاتری تێدا بکرێت.

News Code 24802

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =