ڕفێندرانی خەڵکی سڤیل لە دیمەشق وەدرۆ خرایەوە

وەزارەتی ناوخۆی سووریا هەواڵە بڵاوکراوەکان لەبارەی دۆخی ناهێمنی دیمەشق و ڕفێندرانی خەڵکی سڤیلی لەو شارە بە توندی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی "سانا"، وەزارەتی ناوخۆی سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ناجێگربوونی ئاسایشی دیمەشق و ڕفێندرانی خەڵکی سڤیل لەو شارە درۆیە.

ئەو وەزارەتخانەیە ڕاشیگەیاند کە هەواڵە بڵاوکراوەکان لەوبارەیە بە مەبەستی تۆقاندن و بشێوی نانەوە لە ناو ڕیزەکانی خەڵکی ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا جەختی لەوەش کرد کە دۆخی ئاسایشی دیمەشق تەواو جێگر و لە ژێر کۆنتڕۆڵە و کێشەیەک لەوبارەیە لە ئارادا نییە.

News Code 24799

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =